مەسرور بارزانی و باڵیۆزی هۆڵەندا کۆبوونەوە

ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکی حکومەتی هەرێم و  باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق كۆبوونه‌وه‌، لە دیدارەکەدا هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ و برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێم و هۆڵەندا تاوتوێ کران. 

نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكرده‌وه‌، مه‌سرور بارزانی ئه‌مڕۆ پێشوازی لە مایکل رێنتەنار، باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق کرد و لە دیدارەکەدا کە هانس ئاکربووم کونسوڵی گشتی هۆڵەندا لە هەولێر ئامادەی بوو، بارودۆخی گشتی و پرۆسەی سیاسی لە عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ و برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و هۆڵەندا تاوتوێ کرا. 

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، باڵیۆزی هۆڵەندا، بە پێزانینەوە ئاماژەی بە چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم، بەتایبەتی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کرد و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی لە بواری ئابوری و وەبەرهێناندا دەربڕی. 

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی کێشەی کۆچبەران لە ئەوروپا کرا و رێکارەکانی حکومەتی هەرێم بۆ ڕێگریکردن لە کۆچی نایاسایی، بە ئەرێنی و کاریگەر نرخێنرا.


PM:02:06:08/02/2022