ئەمرۆ ھیچ موچەیەک دابەش ناکرێت

ھەرچەندە بریاربوو ئەمرۆ شەممە موچەی چەندوەزارەتێک دابەش بکرێت وتەبێژی وەزارەتی دارایی وئابوری حکومەتی ھەرێمیش دەڵێت"ئەمرۆ بانکەکان و گەنجینەکان کراوە دەبن سبەینێ یەک شەمە دەست دەکرێت بەدابەشکردنی موچە.

دلێر تاریق وتەبێژی وەزراەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێم لەلێدوانێکدا بەSNNی راگەیاند: بۆ جێبەجێکردن و رێکخستنی کارەکانیان ئەمرۆ گەنجینەو بانکەکان کراوە دەبن بۆ ئەو مەبەستەش ھیچ موچەیەک دابەش ناکرێت.

وتەبێژی وەزراەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێم وتیشی: سبەینێ یەک شەممە دەست دەکرێت بەدابەشکردنی موچەی ئەو وەزارەتانەی کە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوری ھەرێمەوە راگەیەنراون.



PM:01:17:19/07/2014