نوێكرایەوە.. لە رانیە رۆژنامەنووسێك كوژرا


لە شاری رانیە، تەقە لە رۆژنامەنووسێك كراوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

بەپێی زانیارییەكانی (سپی) رووداوەكە دوای كاتژمێر 8ی ئەمشەو لە ناو شاری رانیە روویداوە و كوژراوەكە ناوی (شوان)ە و بە (شوانی فۆتۆگرافەر) ناسراوە كە فۆتۆگرافەری مەڵبەندی راپەڕینی یەكێتی بووە.

پۆلیسی راپەڕین رایگەیاندووە، كاتژمێر ۹ی ئەمشەو تەرمی  ڪەسێك بەناوی (ش، ع، ح) تەمەن 37 ساڵ دانیشتووی ڕانیە/ ڕۆژستی، گەیەندرایە پزیشڪی دادوەری ڕانیە ڪە شوێنەواری فیشەك بە جەستەیەوە هەبووە، بۆ ئەو مەبەستەش دەست بە ڕێڪاری یاسایی گیرایە بەر.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە "بە وتەی ڪەسوڪارەڪەی ، ناوبراو لە سەربانی شوقەیەك ڪە خۆیان لەو شوقەدا ژیاون ئاگادار ڪرانەوە ڪە دەنگی تەقە بیستراوە دواتر بۆیان دەرڪەوتووە ڪە فیشەڪی بەرڪەوتووە بەبرینداری گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە ئینجا لایەن پزیشڪەوە مردنەڪەی پشت ڕاستڪرایەوە".

پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، بەمەبەستی زانینی هۆڪاری ڕاستەقینەی مردنەڪەی تەرمی ناوبراو بەڕێڪرا بۆ پزیشڪی دادەوری سلێمانی. هەروەها بە مەبەستی زانینی هۆڪاری ڕاستەقینەی ڕووداوەڪەی لڪۆڵینەوە دەستی پێڪردووەو بەردەوامە.







PM:09:47:08/02/2022