پاسەوانەکانی شاباز زەمانی تەقە لەڕێستۆرانتێک دەکەن و کەسێک بریندار دەکەن

دوێنێ شەو بەهۆی دروست بوونی دەمەقاڵەوە پاسەوانەکانی هونەرمەند شاباز زەمانی تەقەدەکەن وکەسیک بیرندار دەکەن.

شەوی ڕابردوو لە کافتریای ڕیحانە لە شاری سلێمانی دەمەقاڵە لەنێوان کەسانی کافتریاکە دروست بوو بەو هۆیەوە پاسەوانەکانی هونەرمەندی ناسراو شاباز زەمانی تەقە لە پاسەوانانی کافتریاکە دەکەن و کەسێک بریندار دەکەن.

هونەرمەندی لاو شاباز زەمانی کە ماەوەیەکی زۆر نییە لە بواری هونەریدا کار دەکات بەڵام ناو بانگێکی باش و هەوادارێکی زۆری بۆخۆی کۆ کردووەتەوە .

شاباز زەمانی ساڵی ١٩٩٠ لە سلێمانی لەدایك بووە هاوسەرگیری ئەنجام داوەو ماوەی چەند ساڵێكە دەستی بە ئەنجامدانی كاری هونەری كردووە و خاوەنی چەند كلیپێكە  پێشتر زیاتر لە شەوە ئاھەنگ و کۆنسێرتەکان بەرھەمە ھونەرییەکانی پێشکەش دەکرد

 

 



PM:12:10:10/02/2022