سلێمانی.. بەنزینخانەیەک بە هۆی خراپی جۆری ئەو بەنزینەی بە هاوڵاتیانی دەفرۆشێت داخرا

لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویانکردەوە، بەهۆی خراپی كوالێتییەوە بەنزینخانەی موراد  لەشاری سلێمانی داخرا.


ئەمڕۆ پێنج شەممە، قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشکرایکرد، بەهۆی خراپی كوالێتی ئەو بەنزینەی  بەنزینخانەی موراد لە شاری سلێمانی لەگەڕەکی چوار چرا دەیفرۆشێت، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت  بڕیاری داخستنیان بۆ بەنزینخانەکە دەرکرد.

ئاشكرایكرد، بەپێی ڕاپۆرتی لیژنەی سوتەمەنی، دوای ئەوەی  پشكنین بۆ بەنزینی ئەو بەنزینخانەیە کراوە، دەركەوتووە کە كوالێتییەكەی خراپە بۆ تەندروستی وهاووڵاتیان شیاو نییەو زیان بە ئۆتۆمبیلیش دەگەیەنێت.



PM:02:03:10/02/2022