‎ڕوونكردنەوەیەك لە ڕێستۆرانتی ڕێحانەوە

ڕێستۆرانتی ڕێحان رایدەگەیەنێت، بەهۆی بوونی تەقە لەنێوان دوو كۆمپانیای سكوریتی لەبەردەم رێستۆرانتەكەیان، حكومەت رێستۆرانتەكەی داخستووە و ئەوانیش پابەندی بڕیارەكە دەبن.

رێستۆرانتی رێحانە لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاندووە، ‎بەداوای لێبوردنەوە بە بڕیاری لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەت و بەڕیوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بەهۆی بوونی كێشە و تەقەكرن لە نێوان دوو كۆمپانیای سكوریتی لە بەردەم ڕێستۆرانتەكەی ئەوان  دواجار لایەنی پەیوەندیدار لە بری تۆماركردنی سكاڵا لەسەر كۆمپانیای سكوریتیەكان و ڕاپێچكردنیان بۆ دادگا، ‎ڕێستۆرانتەكەی ئەوانیان داخست.

رێستۆرانتی رێحانە ئاماژەی بەوەكردووە "‎ئێمە پابەندی هەموو بڕیارێكین و داوای لێبوردن لەو كەسانە دەكەین كە ماندوومان كردوون و سوپاسی برایانی پۆلیس و ئاسایش و لیژنەكانی قایمقامێت دەكەین كە سەرقاڵمان كردن و داوای لێبوردن لەو دراوسێ و كەسانە دەكەین  ئەگەر هەراسان بووبن".

پێشتر پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، شەوی رابردوو بەهۆی دروستبوونی رووداوێكی تەقەكردن لە رێستۆرانتی رێحانە هاوڵاتییەك برینداربووە، قایمقامیەتی سلێمانیش رایگەیاند، بەهۆی سكاڵای بەشێك لە دراوسێكان، بڕیاریان داوە لایڤ موزیك لەو رێستۆرانتە قەدەغە بكەن.



PM:03:01:10/02/2022