پارتی بە فەرمی رێبەر ئەحمەدی وەك كاندیدی سەرۆك كۆمار راگەیاند

پارتی دیموكراتی كوردستان بە فەرمی رایگەیاند، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم كاندیدی پارتییە بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق.

مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاندووە، دوای ئەو پێشهاتە سیاسی و كۆسپ و تەگەرانەی خرانە بەردەم هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق و لەپێناو بەردەوامبوونی هەنگاوە دەستوورییەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق، پارتی دیموكراتی كوردستان بە فەرمی  ڕێبەر ئەحمەد خالد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستانی وەك كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق ڕادەگەیەنێت.

كاندیدبوونی رێبەر ئەحمەد لەلایەن پارتییەوە دوای ئەوە دێت دوێنێ دادگای فیدراڵی عێراق، هۆشیار زێباری، كاندیدی ئەو حیزبەی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری رەتكردەوە.




PM:06:54:14/02/2022