راهێنەری پاریس سانجێرمان باس لە یاریەکەی ریاڵ مەدرید دەکات



پۆچتینۆ راهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان، ئەمڕۆ پێش یاریە گرنگەیان دژی ریاڵ مەدرید بەشداری لە پرێس کۆنفرانسێکی هەواڵی کردوو ستایشی ئاستی ریاڵ مەدریدی کرد.

پۆچتینۆ رایگەیاند" یانەی ریاڵ مەدرید 13 نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی بردووەتەوە،ئەمەش ئەوە نیشان دەدات کە پەیوەندی بە یاریزان یان راهێنەر نیە، ئەوە هێزە لە پێکهاتەی یانەکە، یانەی پاڵێوراو بۆ بردنەوە لەم یارییە بوونی نیە، ئەم یارییە هاوشێوەی یاری کۆتایی خولەکەیە، متمانەیەکی گەورەشم هەیە بە یاریزانەکانی یانەکەم".

وتیشی" تیپەکەم لە باشترین کاتی خۆیدایە، هەمووان دەیانەوێت بەشداری لەم یارییە بکەن،میسی لە دۆخێکی باشدایە،دەیەوێت یاری بکات ولەم یارییە بەشدار بێت، ئەمە یارییەکی گرنگە تا ئەوەی ئەو هەیەتی نیشانی بدات،هەست بەوە دەکەم هەمیشە دەبێت رێز لە ریاڵ مەدرید بگرین، ئەوان یانەیەکی گەورەن، ئەوان خولی یانە پاڵەوانەکانیان بردووەتەوە لە دۆخی باشدا نەبوون، بەڵام هێزی دەروونیان هەبووە".
لە کۆتایدا وتی بەڵێ من پێشتر دژی ریاڵ مەدرید براوە بووم لە تۆتنهام بەڵام ئەوە بووە بە رابردوو، ئێستا من لەگەڵ پاریسم، هاوینی رابردوو دەستمانکرد بە دروستکردنی تیپەکە، چەند یاریزانێک هەیە کە یەکتر دەناسن، بەڵام نەک وەک ریاڵ مەدرید تەنانەت ئەگەر لە لالیگاش خراپ بێت لە خولی یانە پاڵەوانەکان ئاستی باش پێشکەش دەکات".



PM:11:09:14/02/2022