هاوپەیمانی سەروەری سوننەکان: بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی قه‌یرانه‌كان قوڵتر ده‌كاته‌وه‌

هاوپەیمانی سەروەری سوننەکان له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی له‌ مكاته‌دا قه‌یرانه‌كان قوڵتر ده‌كاته‌وه‌".

هاوپەیمانی سەروەری سوننەکان بەیاننامەیەکی دەربارەی بڕیارەکەی دوێنێی دادگای فیدڕاڵی کە دەرهێنان و فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستانی بە نادەستووری لە قەڵامدا بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە" دواخستنی بڕیاری دادگای فیدڕاڵ سەبارەت بەو پرسە هەستیار و جەوهەریانە، چارەسەری قەیرانەکان ئاڵۆزتر دەکات و وڵات بۆ ئەگەری نادیار دەبات". 

لە بەشێکی تری بڵاوکراوەکەدا هاوپەیمانی سەروەری سونی کە خەمیس خەنجەر سەرۆکایەتی دەکات ئەوەشی خستۆتەڕوو، ئێمە لە هاوپەیمانی سەروەری بڕوامان بە شەراکەت و بنەماکانی یەکسانی هەیە، بە مافی گەلی عێراقی دەزانین لە  سامانە سروشتییەکانی وڵاتەکە بەبێ جیاوازی سودمەند ببن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاوپەیمانی سەروەری سوننەکان داوا لە هەردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵی دەکات، کە دەست بە دانوستانەکانیان بکەنەوە بەشێوەیەکی راستەوخۆ بە ئامانجی چارەسەرکردنی ئەو کێشانە.


PM:01:41:16/02/2022