راهێنەری ریاڵ مەدرید:سەرۆکی پاریس سانجێرمان قسەی لەگەڵ ناوبژیوان کردووە



ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، کارلۆ ئەنچلۆتی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید باسی لە یاریەکەی رۆژی سێشەممە کرد بەرامبەر بە یانەی پاریس سانجێرمان کە تێیدا دوو یاریزانی کارتی زەردی وەرگرت و بۆ یاری داهاتوو بێبەشبوون و ناوبژیوانی ئیتاڵی ئۆرساتۆ لێدانێکی سزاشی دژی یانەکەی بۆ پاریس گرت.

ئەنچلۆتی رایگەیاند من خراپ بیر ناکەمەوە، بەڵام ئەوە راستیەکەیە لە نێوان گێمەکان بە چاوی خۆم بینیم سەرۆکی پاریس خەلێفی و لیوناردۆی بەڕێوەبەر قسەیان لەگەڵ ئۆرساتۆی ناوبژیوانی یاریەکە کرد، دوای یاریەکەش پێم وت کە دادپەروەر نیە یاریزانەکانم کارتی زەردیان وەرگرت.

لەسەر یاری سبەی ئەلاڤێس کە لە کاتژمێر 11:00 ئەنجام دەدرێت وتی' دژی یانەیەک یاری دەکەین کە  ریتم و ناسنامەی هەیە،ئەمەش پاش شکستەکەی پاریس، دەبێت سەرنج بدەینە  سەر ئەم یارییە و دەمانەوێت جیاوازیەکە لە خولەکەدا بهێڵینەوە، هەست بە دڵەڕاوکێ ناکەم، چونکە کوالێت و کاراکتەری ئەم یاریزانانە دەزانم و دەبێت بەردەوام بن، ئەمە ئەو شتانەیە کە ئێمە عادەتەن بە باشی ئەنجامی دەدەین، ئەمە وردەکارییە".



PM:07:34:18/02/2022