دەقی نامەی دەستلەكاركێشانەوەی ئەدهەم بارزانی بڵاوكرایەوە


دەقی ئەو نامەیەی ئەدهەم بارزانی، ئەندامی پێشووی سەركردایەتی پارتی بڵاوكرایەوە كە داوای دەستلەكاركێشانەوەی لە حیزبەكەی كردووە.

ئەو نامەیە، ئەدهەم بارزانی ساڵی 2020 بۆ فازیڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی ناردووە و نووسیویەتی "لەگەڵ هیوای باشی و سەرفرازی، هیوادارم دەستلەكاركێشانەوەی من لە ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی قبوڵ بكەن تا شوێنەكەم بۆ نەوەی نوێ چۆڵ بكەم".

لە كۆتایی ساڵی رابردووەوە ئەدهەم بارزانی رەخنەی جددی لە سێستەمی حوكمڕانی هەرێمی كوردستان دەگرێت و پێشتریش رایگەیاندبوو كە دەیەوێت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لیست دروست بكات.



PM:08:23:18/02/2022