بەشیر حەداد: دەبوایە حکومەتى هەرێم سکاڵاى لەسەر بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی تۆمار بکردایە

 جێگری پێشووی سەرۆکی پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند "بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق کە فرۆشتنی نەوت و غازی هەرێمی بە نادەستوری ناوبرد بڕیارێکی سیاسییە و دەڵێت، نرخی دۆلاریش دانابەزێت."

بەشیر حەداد جێگری پێشووی سەرۆکی پەرلەمانى عێراق، لە چاو پێکەوتنێکی میدیایدا باس لە بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی دەکات  کە فرۆشتنی نەوت و گازی هەرێمی بە نادەستوری ناوبرد بڕیارێکی سیاسی دەرکرد و ماددە دەستورییەکانى بە دروستی شی نەکردووەتەوە، باسی ئەوەش دەکات دەبوو حکومەتی هەرێم لەکاتی کەمکردنەوەی بودجەکەی سکاڵای تۆماربکردایە.

هەر لە چاو پێکەوتنەکەدا دەڵێت " نەدەبوو دادگای فیدراڵی لەم کاتەدا بڕیارێکی لەو شێوەیە دەربکات و دادگاکە ماددە دەستورییەکانى بە دروستی شی نەکردووەتەوە،  هاوکات لە ناوەندی قسەکانیدا دەڵێت، پێویستە حکومەتى هەرێم پابەندی بڕیارەکانى دادگای فیدراڵی بێت".

بەشیر حەداد دەڵێت"ئەگەر پارتی و یەکێتى لەسەر پرسی سەرۆک کۆمار گرفتیان نەبوایە ئەوا  دادگای فیدراڵی ئەو بڕیارەی دەرنەدەکرد".

جێگری پێشووی سەرۆکی پەرلەمانى عێراق بەشیر حەداد، باس لە بەرزکردنەووەی بەهای دینار دەکات بەرام بەر بە دۆلار و دەڵێت "داواکەى موقتەدا سەدر بۆ بەرزکردنەوەى بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بۆ رازیکردنى دڵی شەقامە، دەشڵێت، رەوتى سەدر پێشتر رازیبوون لەسەر دابەزاندنى بەهاى دینار بەرامبەر دۆلار، هەروەها پەرلەمانی عێراق ناتوانێت بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بەرزبکاتەوە."



AM:09:11:19/02/2022