وێنە: عەدنان دەرجال پاڵەوانێکی بۆکسێن بەسەر دەکاتەوە



عەدنان دەرجالی وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق، پاڵەوانێکی بۆکسێنی وڵاتەکەی بەسەردەکاتەوە، ئەمەش پاش ئەوەی لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی"عەبدول ئەمیر سەلمان دەرکەوت کە لە دۆخێکی دارایی خراپدایەو تەمەنی  بەرەو سەرەوە هەڵکشاوە.

ئەم پاڵەوانەی پێشووی عێراق رایدەگەیەنێت کە  لە پاڵەوانێکی نێودەوڵەتییەوە بەرەو کەسێکی ئازارکێش رۆشتووە،ئەمەش بۆ پەیداکردنی  بژێوی ژیان  ومانەوە".
سەلمان خاوەنی ماتۆرسکێلێکە  کە خەریکی کۆکردنەوەی کارتۆنی سەر شەقامەکانی بەغدادەو لە بازاڕەکاندا دەیفرۆشێت و رۆژانە 11 هەزار دینار پەیدا دەکات و لەسەر ماتۆڕەکەی دەستکێشەکانی یاری بۆکسێنی هەڵواسیوەو نوسیویەتی پاڵەوانێكی نێودەوڵەتی کارتۆن کۆدەکاتەوە.




PM:05:57:20/02/2022