دوو كارگێڕ مەكتەبی سیاسی یەكێتی بەهۆی نەخۆشییەوە دەبرێنە دەرەوەی وڵات


هەریەك لە رەفعەت عەبدوڵا و ئاسۆ ئەڵمانی، تووشی نەخۆشی بوون، ئەم هەفتەیە ئاسۆ ئەڵمانی گەڕاوەتەوە كوردستان، بەڵام رەفعەت عەبدوڵا هێشتا لەدەرەوەی وڵاتە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەكی مەكتەبی سیاسییەوە بە (سپی) دراون، لەم مانگەدا هەریەك لە رەفعەت عەبدوڵا و ئاسۆ مامەند ناسراو بە ئاسۆ ئەڵمانی دوای پشكنین دەركەوتووە تووشی نەخۆشی بوون و وتی "ئەوەندەی بزانین رەفعەت عەبدوڵا (لوو یان گرێ) لە سەریدایە، بەڵام ئاسۆ ئەڵمانی شەكرەیەتی، هەردوكیشیان بۆ چارەسەر چوونە دەرەوەی وڵات، ئێستا رەفعەت عەبدوڵا هەر لەدەرەوەیە، بەڵام ئاسۆ مامەند گەڕاوەتەوە كوردستان و دەوترێت تەندروستی باشترە". 

وەك ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی پێكرد، رەفعەت عەبدوڵا بەهۆی نەخۆشییەكەیەوە كە لەدەرەوەیە نزیكەی دوو هەفتەیە دەوامی نەكردووە، بەڵام ئەڵمانی لە كۆبوونەوەی دوێنێی مەكتەبی سیاسی بەشداری كردووە و دۆخی تەندروستی باشبوو.



PM:08:18:21/02/2022