دوای پێنج رۆژ لە سوتانی، شنیار هونەر گیانی لەدەستدا

شنیار هونەر ئەو ژنەی پێنج ڕۆژ پێش ئێستا لەلایەن هاوسەرەکەیەوە سوتێندرا بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە کۆچی دواییکرد. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، کاتژمێر (٨:٥٠) خولەکی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە شنیار هونەر، ئەو ژنەی کە لەلایەن مێردەکەیەوە لێیدرابوو و پاشان سووتاند بووی، بەهۆی زۆریی رێژەی سووتاوییەکەیەوە له‌ نه‌خۆشخانه‌ى ئیمیرجنسى شاری سلێمانى گیانی لەدەستدا.
 
هەر بەپێی زانیارییەکان، لە ئێستادا تەرمی شنیار لە پزیشکی دادی سلێمانییە، بڕیارە کەمێکی تەرمەکەی بگەڕێندرێتەوە بۆ زێدی خۆی و لە سەیدسادق بەخاک پسپێردرێت. 

شنیار پێش گیان لەدەستدانی بە میدیاکانی ڕاگەیاندبوو. لە شەوی هەینی ڕابردوو لەسەر شەممە، لە ناو ماڵەکەی خۆیدا و لەلایەن هاوسەرەکەیەوە سەریدا بوو بە زەویدا، دواتریش نەوتی پێداکردبوو و دەستەجێ سووتاند بووی. 

شنیار هونەر خاوەنی دوو منداڵە، منداڵە گەورەکەی چوار ساڵە و بچووکەکەی دوو ساڵە، بە وتەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، هاوسەرەكەی شنیار ویستوویەتی بچێتە دەرەوەی وڵات، بەڵام دەستگیرکراوە.


AM:09:22:23/02/2022