سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە کۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند" ئه‌نجامده‌ری تاوانه‌كه کە هاوسەری شنیار هونەرە، له به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌دا دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه".
شەوی ١٩ی ئەم مانگە شنیار هونەر لەلایەن هاوسەرەكەیەوە پاش لێدانێكی زۆر ئاگری تێبەردا، بە وتەی پۆلیسی سلێمانیش، هاوسەرەكەی شنیار ویستوویەتی بچێتە دەرەوەی وڵات، بەڵام دەستگیرکرا.
ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردووش شنیار هونەر دوای پێنج ڕۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە، بەهۆی زۆری رێژەی سووتاوییەکەیەوە له نه‌خۆشخانه‌ى ئیمیرجنسى شاری سلێمانى گیانی لەدەستدا.