هەڵەبجە.. ژنێکى تەمەن (٤٨) ساڵ خۆى سوتاند

پۆلیسى هەڵەبجە رایدەگەیەنێت" پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ژنێکى تەمەن (٤٨) ساڵ خۆى سوتاندووە و گیانى لەدەستداوە". 
  
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کاتژمێر (١١:٠٠)ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەمە ژنیکی تەمەن (٤٨) ساڵ  بەناوی (م.ع.م) پیشە ژنی ماڵەوە دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجە گەڕەکی شارەوانی لە ماڵی خۆیان خۆی سوتاندووە و پاش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتن لەبەر زۆری سوتاویەکەی گیانی لەدەستدا.  

ئەوەشی خستەڕوو، تیمی بەڵگە و تاوان و بنکەی پۆلیسی شەهید سه‌رکار لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردوە و دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخراوە.  


PM:01:43:28/02/2022