قائیمقامیەتی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان دەکات، ئه‌و گۆشته‌ی له‌سه‌ر
شه‌قامه‌كان ده‌فرۆشرێت شیاوی خواردن نییه و بەهیچ شێوەیەک هاوڵاتیان نەیکڕن.
بێوه‌ی ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دووی قائیمقامیه‌تی سلێمانی داوا دەڵێت
"به‌هۆی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ به شێوه‌یه‌كی نایاسایی و فرۆشتنی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان،
لیژنه‌كه له ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی ده‌ستییان به‌سه‌ر چوار ئاژه‌ڵی سهربڕدراودا
گرتووه، هاوكات نوێنه‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانییه، داوا له
هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ده‌كات، بۆ پاراستنی ته‌ندروستی خۆیان و خێزانه‌كانیان ئه‌و
جۆره گۆشته نه‌كڕن له شه‌قام و كۆڵانه‌كان به‌ده‌ر له رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی
و ڤێتێرنه‌ری سه‌رده‌بڕرێن و ده‌فرۆشرێن، له‌كاتی هه‌بوونیدا لیژنه هاوبه‌شه‌كانی
قائیمقامیه‌ت ئاگادار بكه‌نه‌وه.
باسی لەوەشکرد، ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی له كۆڵان و شه‌قامه‌كان سه‌رده‌بڕرێن،
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پشكنین بۆ ئاژه‌ڵه‌كه نه‌كراوه، شوێنی سه‌ربڕین و فرۆشتن گۆشته‌كه‌ش
مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری تێدا نییه.
دەشڵێت "هەر بۆیە ئەو جۆرە گۆشتانە شیاوی خواردن و به‌كارهێنان
نییه، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ئاژه‌ڵه سه‌بڕدراوه‌كان ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
ڤێتێرنه‌ری سلێمانی ده‌كرێن بۆ له‌ناوبردن و ته‌واوی ئه‌و پێداویستیانه‌ی له‌و پیشه‌دا
به‌كارهێنراون له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه له‌ناوده‌برێت.