بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سۆران،
دەستگیرکردنی سێ کەسی ئاشکراکرد، کە لەپۆستێکی
لێفە و بەتانیدا ماددەی هۆشبەریان شاردبووەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ی ئادار، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی
ماددە هۆشبەرەکانی سۆران بڵاویکردوەتەوە، دوای بەدواداچوون و چاودێریەكی ورد لەلایەن ئەفسەر و كارمەندانی بنكەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی دەروازەی
سنوری حاجی ئۆمەران سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەكان توانرا لەناو
شارۆچكەی سۆران دەستبگیرێت بەسەر بڕی چوار کیلۆ ماددەی هۆشبەر لەجۆری ( تلیاک ).
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، هەرسێ تۆمەتبارەکەش
دەستگیرکراوون، تۆمەتبارەکان ماددە هۆشبەرەکانیان
لە لێفە و سەریندا شاردووەتەوە و ویستویانە بە پۆست رەوانەی ئوستورالیای بکەن.
باسی لەوەشکرد، لە ئێستادا تۆمەتبارەكان ڕەوانەی
بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە كراون و لێکۆڵینەوە
لەگەڵیاندا بەردەوامە.