سەڵاحەدین بەهادین: ئەوەی لە هەرێم دەگوزەرێت زەنگی مەترسییە و ملنانە بەرەو نادیار

‌‌سەڵاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتوو
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایدەگەیەنێت" ئه‌مه‌ی ده‌گوزه‌رێت له‌م هه‌رێمه‌دا زه‌نگی مه‌ترسییە و ئاماژه‌ی ملنانه‌ به‌ره‌و نادیار". 

سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ئەمڕۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (تویتەر) لەسەر دۆخی هەرێمی كوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" ئەمەی دەگوزەرێ لەم هەرێمەدا زەنگی مەترسییە و ئاماژەی ملنانە بەرەو نادیار". 

ئەوەشی خستۆتەڕوو، لە جیاتی هەوڵی دۆزینەوەی دەرچەو چارەسەر لێدوانی توند و هەڕەشە دەبیستین، لە جیاتی ئاشتکردنەوەی هاوڵاتی بێ خزمەت، بێمنەتی و بێباکی لە گەندەڵی و بێ مووچەیی و گرانی و بێکاری گەنجان دەبینین، حاڵی تەحەدیە دەرەکیەکانیش ڕوونە. 


PM:01:29:04/03/2022