سەبارەت بە ناردنی هێز بۆ ئۆكرانیا، ناتۆ بڕیاریدا


ناتۆ داوای سەرۆكی ئۆكرانیای بۆ دروستكردنی ناوچەی دژەفڕین رەتكردەوە و رایگەیاند، هێز رەوانەی ئەو وڵاتە ناكەن.  

یانس ستۆڵتنبێرگ، سكرتێری گشتی ناتۆ دوای كۆبوونەوەی ناتۆ لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند "ئەگەر هەیە روسیا هێرش بكاتە سەر وڵاتی دیكەش، ئەو وڵاتە بۆمبی هێشویی و چەكی قەدەغەكراوی لەشەڕی ئۆكرانیا بەكارهێناوە، تەنها لەرێگەی ناردنی هێزی ئاسمانی ناتۆ بۆ ئۆكرانیا و هێرشكردنە سەر فڕۆكەكانی روسیا دەتوانرێت ناوچەی دژە فڕین دروست بكرێت كە سەرۆكی ئۆكرانیا داوایكردووە، بەڵام بۆ ئەوەی دۆخەكە ئالۆزتر نەبێت ئەو كارە ناكەین".  

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردوە، لەئێستادا بەردەوامی دەدەن بە سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر روسیا و پشتیوانیكردنی ئۆكرانیا.  

ماوەی نۆ رۆژژە سوپای روسیا بە چەندین جۆر چەك، هێرشی بۆ سەر ئۆكرانیا دەستپێكردووە، بەڵام تائێستا ئۆكرانیا لە بەرگریكردن بەردەوامن.



PM:06:07:04/03/2022