سەركردایەتییەكی یەكێتی: ئەگەری راپەرینێكی دیكە لە ئارادایە


سەركردەیەكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت " زۆر بەڕوونی دەڵێم: ئێمە لە دووڕیانێكین، چاكسازی بە دەستوبردی ڕاستەقینە و وەدەستهێنانەوە متمانەی كۆمەڵانی خەڵك، یان ڕاپەڕینێكی دی".

ئارێز عەبدوڵا، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاندووە "راپەڕینی ٥ی ئاداری ١٩٩١ گەلی كوردستانی لە لێواری قڕان گێڕایەوە، بەشی هەرە زۆری كوردستانی  رزگار و گەلی ئازاد كرد، بەڵام بەداخەوە دوای(٣١) ساڵ حوكمڕانی خۆمان نیگەرانی و توڕەیی خەڵكی لە گەندەڵی، نادادپەروەری و بێ سەروبەری گەیشتونەتە ئاستی تەقینەوە!".

ناوبراو وتویەتی "زۆر بەڕوونی دەڵێم: ئێمە لە دووڕیانێكین، چاكسازی بە دەستوبردی ڕاستەقینە و وەدەستهێنانەوە متمانەی كۆمەڵانی خەڵك، یان ڕاپەڕینێكی دی.  ئەنجامی چاكسازی و دادپەروەری ڕوون و ئاشكرایە، بەڵام ئەنجامی ڕاپەڕین چی دەقەومێ تەنیا خوا دەیزانێ".

رۆژی 5ی ئازاری 1991 یەكەم رۆژی خەڵكی كوردستان بوو كە لە شارۆچكەی راپەڕینەوە دەستی پێكرد. 




PM:10:01:05/03/2022