ئەنجومەنی ئەوروپا داوای وەستاندنی شەڕی روسیا و ئۆكرانیا دەكات


ئەنجومەنی ئەوروپا داوای لە سەرۆكی روسیا، ڤلادیمێر پوتن كردووە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی رابگرێت و دەستەبەری گەیشتنی كۆمەكی مرۆیی بۆ لێقەوماوان بكات.

چارڵز میچڵ، سەرۆكی ئەنجومەنی ئەوروپا، ئەمڕۆ بە تەلەفۆن لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن، سەرۆكی روسیا گفتوگۆیان كردووە و مێچڵ داوای لە سەرۆكی رووسیا كردووە، دەستبەجێ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی لە ئۆكرانیا بوەستێنێت و دەستەبەری گەیشتنی كۆمەكی مرۆیی بۆ لێقەوماوان بكات.

مێچڵ لە تویتێكدا رایگەیاندووە "یەكێتی ئەوروپا بەوپەڕی دەستەواژەی توند، دوژمنكاری رووسیا بۆ سەر ئۆكرانیا ئیدانە دەكات، لەگەڵ پوتین باسمان لە دەستەبەری پاراستنی سەلامەتی و ئاسایشی دامەزراوە ناووكییەكان كرد".

ناوبراو روونیكردۆتەوە، پەیوەندی باشی لەگەڵ سەرۆكی ئۆكرانیا ڤۆڵۆدیمێر زیلینسكی هەیە و پشتیوانی بێ پێشینە و چەسپاوی یەكێتی ئەوروپای بۆ دووپات كردووەتەوە.



PM:07:42:07/03/2022