راهێنەری ریاڵ مەدرید و پاریس سانجێرمان پلانەکەیان بۆ یاری سبەی ئاشکرا کرد


سپی سپۆرت

سبەی چوارشەممە، لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا هەردوو یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی و پاریس سانجێرمانی فەرەنسی رووبەڕووی یەکدەبنەوەو یاریەکە لە کاتژمێر 11:00 ئەنجام دەدرێت و دەبێت ریاڵ مەدرید بە جیاوازی گۆڵێک یاریەکە بباتەوە ئینجا دەگاتە قۆناغی داهاتوو.

لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریەکە ئەنچلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید و پۆچتینۆی راهێنەری پاریس سانجێرمان بەشداریان کرد و باسیان لە یاریەکە کرد.

سەرەتا ئەنچلۆتی وتی"لەم جۆرە یاریانەدا زۆر شت هەیە، گرنگ ئەوەیە لایەنی دەرونی و ئەو پەرۆشیەی هەمانە، ئەو راستەی کە دەتوانین چیژ لە پشتیوانی هاندەران وەربگرین،کە زۆر گرنگە هاندانێکی بەهێزە،تیمەکە بە باشی دەبینم، هاندان و ئارام، با سبەی باشترین بە دەست بهێنینراگرتنی مباپی؟ ئێمە پلانمان تەنها بۆ مباپی نیە، بەڵکو نەیمار و میسی، هەموو یاریزانە باشەکانی پاریس، پلانەکەمان ئەوەیە بە تۆپ و بە بێ تۆپ یاری بکەین، بۆ 90 خولەک بە چڕی،ئێمە دەبێت زیرەک بین و پێویست ناکات شێت بین".
وتیشی" دەبێت یاریەکە ببەینەوە، پێویست ناکات چەندین گۆڵ بکەین، ئێمە دەتوانین زوو گۆڵ تۆمار بکەین ،یان لە کۆتا خولەک گۆڵ بکەین".

لە کۆتایدا وتی"لە یاری چوون تووشی فشار بووین، نەمانتوانی لەسەرەتاوە دەرفەتی گۆڵکردن بدۆزینەوە، بە بەرگری ئێمە بە باشی بردمانە سەر، بەڵام لە کۆتایدا گۆڵێکمان لێکرا،جیاوازی لەگەڵ یاری چوون ئەوەیە کە ئێمە توانیمان لەسەر لایەنی جەستەیی کار بکەین، لە پاریس یاریەکی باشمان نەکرد،دڵنیایین کە سبەی یارییەکی گەورە دەکەین".


دواتر پۆچتینۆ وتی"هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن سبەی مباپی یاری دەکات،باشترین رێگا بۆ هێشتنەوەی ئێمە و چونە پێشەوەمان دەبێت هێرش بکەین و کۆنترۆڵی تۆپ بکەین،مباپی یاریزانێکی پێگەیشتووە، کە هەمیشە دەیەوێت یاری بکات، ئاستی لە جێی گومان نیە، ئەو یاریزانێکی ئارامە،ئەو  باش کار دەکات،لەو لێدانە هەستی بە ئازار کرد، بەڵام دوای چەند کاتژمێرێک باشتر بوو، کەمێکی تر راهێنان دەکات، با بیبینین".


هەروەها وتی"باشترین رێگا بۆ پارێزگاریکردن لە ئەنجامەکە ئەوەیە هێرش بکەین لەگەڵ کۆنترۆڵکردنی تۆپ،سبەی یارییەکی زۆر گرنگ دەبێت و هەموو تەرکیزمان لەسەر تەرکیزکردنە،ئێمە هاتووین بۆ ئێرە بۆ ئەوەی بە ئەوپەڕی هێزەوە یاری بکەین، هەموو سەرنجەکانمان لێرە تەرکیزکردن دەبێت،نەیمار بە دۆخێکی دەرونی و بەهێز تێدەپەڕێت، ئەو هەمووکات ئەرێنییە، حەزی لە یاریکردنە لەمشێوەیە،سبەی دەرفەتێکی باشە بۆ ئەوەی هەموو هێزی خۆی نیشان بدات، یانەی ریاڵ مەدرید بە تەواوی شێوازی خۆیان ناگۆڕن،بەڵام غیابیان هەیەو یاریزانەکانیشیان زیادی کردووە،یاری ئەوانم بینیوەو دەزانین چی چاوەڕوانمان دەکات، دەزانین لە کاتی یاریەکەدا دەبێت چی بگۆڕین".

لە کۆتایدا وتی"دەبێت لە کۆنترۆڵکردنی تۆپ زۆر باش بین،هەوڵ دەدەین لە دەرفەتەکان فشاریان بخەینە سەر،دەتوانیت چاوەڕوانی پلانی تاکتیکیش بکەیت کە پشت بە یاریزانی سەر یاریگاکە دەبەستێت".




PM:08:10:08/03/2022