بەهۆی رووداوی هاتووچۆوە كچە خوێندكارێكی زانكۆ گیانی لەدەستدا


كچە خوێندكارێكی زانكۆی سلێمانی ئۆتۆمبێل لێی داوەو دوای گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی بە (سپی) راگەیاند "ئەم بەیانیە خوێندكارێك بەناوی پیانۆ مەریوان حەمەئەمین ئۆتۆمبێلێك لێی داوەو گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی سەختی بەركەوتنەكەوە، لەنەخۆشخانە گیانی لەدەستداوەو تەرمەكەی ئێستا لەپزیشكی دادی سلێمانیە".

بەپێی زانیاریەكان، پیانۆ مەریوان خوێندكاری قۆناغی یەكەم بەشی بایۆلۆجی زانكۆی سلێمانی بووەو لەبەردەم زانكۆ ئۆتۆمبێلێك لێی داوە.



AM:10:09:10/03/2022