هەولێر.. ئەندامێکی هەدەپە دەستگیر کرا

نوێنەرایەتی هەدەپە لە شاری سلێمانی ڕایانگەیاند" یەکێک لە ئەندامەکانیان لە کاتی چوونی بۆ هەولێر لەلایەن ئاسایشی پارتییەوە دەستگیر کراوە". 

ئاژانسی رۆژ نیوز-ی سەر بە کۆمپانیای چەتری پارتی کرێکارانی کوردستان ڕایگەیاند" ئەو ئەندامەی هەدەپە  ناوی (موسا چیفتچی)، خەڵکی شاری جولەمێرگی باکوری کوردستانە و دانیشتووی شاری سلێمانیە کاتێک ڕووی لە شاری هەولێر کردبوو بۆ ئەوەی خێزانەکەی بگوازیتەوە سلێمانی، لە دەروازەی شاری هەولێر لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی پارتییە-ەوە دەستگیرکراوە". 

ئەوەشی خستەڕوو، موسا چیفتچی نزیکەی شەش ساڵە لەبەر هۆکاری سیاسی لە شاری سلێمانی نیشتەجێ بووە.

هاوکات نوێنەرانی هەدەپە لە شاری سلێمانی بە ئاژانسەکەیان ڕاگەیاند" چیفتچی بە مۆڵەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەرێمی کوردستان وەک پەنابەر قبوڵ دەکرێت، بەڵام ئەو ڕێکخراوە ئاماژەی بەوەکردووە کە ناتوانن هیچی بۆ بکەن". 


PM:08:00:10/03/2022