لە هەرێمی کوردستان دەست بە دابەشکردنی بەشە ئاردی هاوڵاتییان دەکرێت

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" لە پارێزگای دهۆک دەست بە دابەشكردنی ئاردی هاووڵاتییان كراوە و سەرەتای هەفتەی داهاتووش لە هەولێر و سلێمانیش دابەش دەكرێت". 

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" بەشە ئاردی یەکەمی ئەمساڵ لە ئەمڕۆوە لە دهۆك دەست بە دابەشکردنی كراوە، لە هەولێریش لە یەكشەممەی داهاتوو دەست پێ دەكات، لە سلێمانیش بەهەمان شێوە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دابەش دەكرێت". 

ئەوەشی خستەڕوو، لە هەموو هەرێمی كوردستان بەشە ئاردی یەكەمی ئەمساڵ دابەش دەكرێت، دوای تەواوبوونی بەشە ئاردی یەکەم، ڕاستەوخۆ بەشی دووەمیش دەست پێ دەکات.


PM:11:31:10/03/2022