بە وێنە: یەكەمین كۆبوونەوەی سەركردایەتی سۆسیالیست


پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان دوای كۆنگرەی حەوتەمیان یەكەمین كۆبوونەوەی سەركردایەتییان بەست.

بەپێی راگەیەنراوی كۆبوونەوەی سەركردایەتی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، لە كۆنگرەی ئەمجارەدا هەزار و 329 ئەندام بەشداربوون، پاشان 74 ئەندامی كۆنگرە وەك كاندید بۆ ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی خۆیان بە ئەندامانی كۆنگرە ناساند، لەو ژمارەیەش ٣٧  ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی هەڵبژێردران.

لەم كۆنگرەیەدا پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان ناوی سكرتێری بۆ سەرۆك گۆڕی، پۆستی جێگری سەرۆكیشی زیادكرد، هەروەها لە كۆنگرەكەدا محەمەدی حاجی مەحمود بە سەرۆك و عەبدوڵا حاجی مەحمودی برای بە جێگری سەرۆك هەڵبژێردران، هەروەها كوڕ و كچ و زاوا و كچەزایەكی محەمەدی حاجی مەحمودیش بوونە ئەندامی سەركردایەتی.



PM:02:37:11/03/2022