کاتژمێری ١ ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ڕێگای ١٢ مووشەکەوە هێرشکرایە سەر شاری هەولێر، دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند" بەگوێرەی زانیارییەکان، مووشەکەکان لە دەرەوەی سنوورەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و لە رۆژهەڵاتەوە ئاراستە کراون".
دژە تیرۆری کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان و عێراقەوە بە مووشەکی بالیستیکی هێرش کرایە سەر هەولێری پایتەخت.
دژە تیرۆر باس لەوەش دەکات کە بەگوێرەی زانیارییەکان، کاژیر ١ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١ شەممە لەڕێگەی ١٢ مووشەکی بالیستیکی گەڕەکێکی شاری ھەولێریان بە ئاراستەی کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر کردە ئامانج، جگە لە زیانی ماددی، زیانێکی گیانی نەبووە".