وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌باره‌ی هێرشەکەی سه‌ر هه‌ولێر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئه‌و هێرشانه ده‌ستدرێژیه بۆ سه‌ر بۆ سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری و پێكه‌وه ژیانی پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه".
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" سه‌ركۆنه‌ی توندی ئه‌و پەلامار و دەستدرێژییانه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێری پایته‌خت ده‌كەین، دوپاتی ده‌كەینەوە ئه‌مه ده‌ستدرێژییه‌كی ئاشكرایه بۆ سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری و پێكه‌وه ژیانی پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه، په‌لامار و هێرشی له‌و شێوه‌یه، ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان لاواز ناكات و به ئیراده‌ی پۆڵاینی پێشمه‌رگانه‌وه روبه‌ڕوی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌كان ده‌بینه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، خوازیاری پاراستنی ئاشتی و ئارامی ناوچه‌كه‌یه، خه‌باتیشی بۆ به‌رگریكردنه له خاك و خه‌ڵكی كوردستان و ناوچه‌كه، لەم روانگه‌یه‌شه‌وه، داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و حكومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ ده‌كه‌ین، كاری جددی بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و په‌لامارو هه‌ڕه‌شانه.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه باسی له‌وه‌شكردوه، نیگه‌رانین به روداو و په‌لاماری له‌و شێوه‌یه، هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر هاوپه‌یمانان و دۆستانمان بكرێت، به‌هێرش و په‌لاماری سه‌ر پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی كوردستانی ده‌زانین، هێزی پێشمه‌رگه له‌هه‌رێم، هاوشان له‌گه‌ڵ هێزه هاوپه‌یمانه‌كان و سوپای عێراق ئه‌ركی ئه‌وله‌ویه‌تی ئێستایان روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش و راوه‌دوونان و تێكشكاندنیانه.