سەبارەت بە گرانبوونی پڕۆژە گەشتیارییەكانی دوكان روونكردنەوە دەدرێت


بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشت و گوزاری سلێمانی رەتیدەكاتەوە نرخی پڕۆژە گەشتیارییەكانی هاوینەهەواری دوكان بۆ جەژنی نەورۆز زۆر بەرز بووبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشت و گوزاری سلێمانی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ عەلی رەوف، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی و تیمێكی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان سەردانێكی مەیدانیان مەبەستی بەدواداچوون بۆ ئاستی خزمەتگوزارییەكان لە شارۆچكەی دوكان و ئامادەسازی بۆ پێشوازیكردن لە گەشتیاران لە نەورۆزی ئەمساڵ كرد.

بەپێی راگەیەنراوەكە تیمەكە لە نزیكەوە گفتوگۆیان لەگەڵ چەندین خاوەن پڕۆژە و چەند گەشتیارێكی شارۆچكەكەدا كرد و هەموو ئەو دەنگۆیانەش ڕەتكرانەوە كە باسیان لە هەڵكشانی نرخی لە ڕادەبەدەری پڕۆژەكان بۆ جەژنی نەورۆز كردووە و جەخت لە هەماهەنگی تەواو لەگەڵ هەموو دەزگا و لایەنە پەیوەندیدارەكانی شارۆچكەی دوكان كرا بە مەبەستی كارئاسانی و پێشوازی باشتر لە گەشتیاران.



PM:09:06:18/03/2022