دوو خانەنشین لە سلێمانی لە كاتی مووچە وەرگرتن گیانیان لەدەستدا


لە بەردەم بانكی تانجەرۆ لە شاری سلێمانی دوو خانەنشین بەهۆی سەرەگرتنی زۆر لە كاتی وەرگرتنی مووچەدا گیانیان لەدەستدا.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریكەوتنی خێرا بە (سپی)ی راگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوو خانەنشینی بەتەمەن كە پیاون لە بەردەم بانكی تانجەرۆ لە كاتی سەرەگرتن بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان گیانیان لەدەستداوە.

ماوەیەكی زۆرە لەشاری سلێمانی گرفت بۆ مووچەی خانەنشینان دروست دەبێت و ئەو كەسانە دەبێت ماوەیەكی زۆر سەرە بگرن بۆ وەرگرتنی مووچە، هەروەها بەهۆی ترسیان لە نەمانی پارە لە بانكەكاندا، شەوی رابردوو ژمارەیەك خانەنشین لە بەردەم بانكەكاندا مابوونەوە تا بەرەبەیان بۆ ئەوەی زوو سەرەی وەرگرتنی مووچەیان بەر بكەوێت.





AM:10:39:20/03/2022