لیژنەیەك لەسەر گیان لەدەستدانی دوو خانەنشینەکەی سلێمانی پێکدەهێندرێت

دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە دوو خانەنشین لە بەردەم بانكی تانجەرۆی شاری سلێمانی لەسەرەی وەرگرتنی مووچەی مانگی رابردوویاندا وەستابوون گیانیان لەدەستدا، بەرێوەبەری گشتی بانكی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی لیژنەیەكی لەو بارەیەوە پێكهێنا.

لقی بانكی هەرێم لە سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی پێماندراوە بڕیارماندا بە پێكهێنانی لیژنەیەك كە پێكهاتوون لە ( شەهلا محەممەد قادر، راوێژكاری یاسایی-دوو، ئاشتی كەریم، بەڕێوەبەری ژمێریاری پێشكەوتوو، هەروەها نوێنەرێكی داواكاری گشتی، بۆ لێكۆڵینەوە لە هۆكارەكانی مردنی دوو هاونیشتمانی لەبەردەم بانكی (تانجەرۆ) لە كاتی وەرگرتنی مووچەی خانەنشینیدا". 

شەوی رابردوو ژمارەیەک لە خانەنشینان چوونە بەردەم بانکەکان بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەکانیان، بەڵام بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی پاڵەپەستۆ و قەرەباڵخییەوە لە سەرەی وەرگرتنی موچەکانیاندا دوو خانەنشین گیانیان لەدەستدا.


PM:06:16:20/03/2022