لەسەر گیانلەدەستدانی دوو خانەنشین، بەڕێوەبەری بانكەكە لادرا


وەزارەتی دارایی بڕیاری دورخستنەوەی بەرێوەبەری بانكی تانجەرۆی لەكارەكەی دەركرد، ئەمەش بەهۆی گیانلەدەستدانی دوو خانەنشین لەسەرەی وەرگرتنی موچەدا.  

بەپێی نوسراوێكی وەزارەتی دارایی كە واژۆی ئاوات جەناب، وەزیری دارایی لەسەرە، بڕیاری دورخستنەوەی بەڕێوەبەری بانكی تانجەرۆ و پێكهێنانی لیژنەیەك دراوە بۆ لێكۆڵینەوە لە گیان لەدەستدانی دوو كەس لەكاتی وەرگرتنی موچەی خانەنشیندا.  

ئەمڕۆ لە كاتی وەرگرتنی موچەی خانەنشینان، دوو خانەنشین گیانیان لەدەستدا ئەوەش كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.



PM:07:46:20/03/2022