داواكاری گشتییش لەسەر گیانلەدەستدانی دوو خانەنشینەكە هاتە دەنگ


سەرۆكایەتی داواكاری گشتی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، فەرمانگەی داواكاری گشتی وەك چاودێری و سەرپەرشتیار ئامادە دەبێت لە لیژنەی لێكۆڵینەوە لە گیان لەدەستدانی دوو خانەنشین لە نۆرەی وەرگرتنی موچەدا لەسلێمانی.  

سەرۆكایەتی داواكاری گشتی لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، دوای بڵاوبوونەوەی ھەوالی گیان لەدەستدانی دوو خانەنشین لە سلێمانی لە كاتی وەرگرتنی موچە، لەسەر راسپاردەی سەرۆكی داواكاری گشتی ھەرێمی كوردستان، بۆ بەدواداچوونی بۆ ئەم حالەتە فەرمانگەی داواكاری گشتی وەك چاودێری و سەرپەرشتیار ئامادە دەبێت لە لێژنەی لێكۆلینەوە كە پێكھاتووە لە بانكی ناوەندی ھەرێم لە سلێمانی، فەرمانگەی داواكاری گشتی سلێمانی بەردەوام دەبیت تاكو ئەنجامی لێكۆلینەوە دەردەچێت.  

ئەمڕۆ لە كاتی وەرگرتنی موچەی خانەنشینان، دوو خانەنشین گیانیان لەدەستدا ئەوەش كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، دواتریش وەزارەتی دارایی بڕیاری دورخستنەوەی بەرێوەبەری بانكی تانجەرۆی لەكارەكەی دەركرد و لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەش بۆ هۆكاری گیان لەدەستدانی ئەو دوو خانەنشینە پێكهێنرا.



PM:11:03:20/03/2022