ئەمشەو لە سنوری قەزای ماوەت سێ گەنج کەوتنە ئاوی چەمی خەمەڵوکە لە ناوچەی شارباژێر و تائێستا تەرمەکانی دوانیان نەدۆزراوەتەوە.
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاگوزاری خێرا لە سلێمانی ڕایگەیاند" گەنجێك لە ئاوی ماوەتدا خنكاوە و دوو هاوڕێیشی كە ویستویانە ڕزگاری بكەن بێسەروشوێن بوون و تا ئێستا چارەنوسیان نادیارە".
بەپێی زانیارییەکان، سێ گەنجەکە خەڵکی ناوچەی شارباژێر بوون خزمی یەکتربوون و بەمەبەستی گەشتیاری چوونەتە نزیک چەمەکە.