قەیس خەزعەلی: هاوپەیمانى سیانى هیچى پێناکرێت

ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق پەیامێکی لەبارەی هاوپەیمانێتی سەدرییەکان و پارتی و سیادە کە گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانییان بەناوی هاوپەیمانی (رزگارکردنی نیشتمان) ڕاگەیاندووە بڵاوکردەوە و دەڵێت" هاوپەیمانى سیانى هیچى پێناکرێت". 

قەیس خەز عەلی ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق، كە گروپێكی حەشدی شەعبیە ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٢ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر وەڵامى کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەى سەدر و حەلبوسی و پارتى دایەوە و ڕایگەیاند" لە منى وەربگرن دواى نیشتنەوە تەپوتۆزى بانگەشەى درۆ و شەڕى دەروونى، هاوپەیمانى سیانی هیچى گرنگی نەکردووە و هیچیشی پێ ناکرێت".

بڕیارە رۆژی ٢٦ی ئەم مانگە، كۆبوونەوەی پەرلەمانی عیراق ‏تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک كۆمار ئەنجام بدرێت، هاوپەیمانی سەدر، ‏پارتی و سیادەش هەوڵی تەواوكردنی نیسابی یاسایی دانیشتنەكە ‏دەدەن. 


PM:04:10:24/03/2022