فەرمانی دەستگیرکردن بۆ پەرلەمانتارێکی هەدەپە دەرچوو

داواکاری گشتیی ئەنقەرە بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) دەرکرد. 
 
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (فورات نیوز)، دوێنێ داواکاری گشتی ئەنقەرە به‌ تۆمه‌تی (ئەندامبوون لە رێکخراوی تیرۆریستی)دا، بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ سەمرا گوزەل، پەرلەمانتاری هەدەپە لە بازنەی ئامەد دەرکرد. 
 
سەمرا گوزەل، رۆژی ١ی ئازاری ئەمساڵ لە پەرلەمانی تورکیا بە دەنگی (١٣١) پەرلەمانتاری، ئاکپارتی، مەهەپە، ئیی پارتی و جەهەپە پارێزبەندی لەسەر هەڵگیرا، تەنیا (٥٢) پەرلەمانتاری هەدەپە بە نەخێر دەنگیان دا.  


PM:01:41:25/03/2022