روسیا ئامانجی یەكەمی هێرشەكەیانی بۆ سەر ئۆكرانیا ئاشكراكرد


وەزارەتی بەرگری روسیا رایدەگەیەنێت، لە قۆناغی یەكەمی ئۆپراسیۆنەكەیان بۆ سەر ئۆكرانیا ئامانجە سەرەكییەكان بەدیهاتوون، بەڵام لەو باوەڕەدان هاوكارییەكانی رۆژئاوا و بەردەوامی رەوانەكردنی چەك، ماوەی شەڕ و پێكدادانەكان لەو وڵاتە درێژ دەكاتەوە.

وەزارەتی بەرگری روسیا لەراگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، لە ماوەی مانگێكی ئۆپراسیۆنی سەربازی روسیا لە ئۆكرانیا، ئامانجە سەرەكییەكان بەدیهاتون و 93%ی ناوچەی لۆهانسك كۆنتڕۆڵكراوە، هاوكارییەكانی رۆژئاوا، ماوەی شەڕ و پێكدادانەكان لە ئۆكرانیا درێژ دەكاتەوە.

بەپێی راگەیەنراوەكە، هاوكارییەكانی رۆژئاوا و بەردەوامی رەوانەكردنی چەك، ماوەی شەڕ و پێكدادانەكان لە ئۆكرانیا درێژدەكاتەوە، بۆیە هەوڵەكانی رۆژئاوا هەڵەیەكی گەورەن بە ئاڕاستەی تێكچونی زیاتری ئاسایشی ئۆكرانیا.

ماوەی مانگێكە سوپای روسیا هێرشەكانی بۆ سەر ئۆكرانیا دەستپێكردووە، بەڵام بەهۆی بەرگریكردنی سوپا و خەڵكی ئۆكرانیا، تائێستا روسیا نەیتوانیوە كۆنتڕۆڵی تەواوی ئەو وڵاتە بكات.



PM:05:24:25/03/2022