ڕێگا بە ژمارەیەک لە کاندیدەکانی سەرۆکی کۆمار نادرێت بچنە ناو هۆڵی پەرلەماوە

لە ئێستادا زیاتر لە (١٥٠) ئەندامی پەرلەمان گەیشتونەتە نێو هۆڵی كۆبونەوەی ئەنجومەنەی نوێنەرانی عێراق، کە كوتلەی سەدرییەكان بەكفنەوە بەشدارن، هاوکات ژمارەیەک لە کاندیدانی سەرۆکایەتی کۆمار ڕێگەیان پێ نادرێت بچنە ناو هۆڵی پەرلەمان. 

ژمارەیەک لە کاندیدەکانی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە لێدوانێکدا بە میدیاکانیان ڕاگەیاند" محەمەد حەلبوسی ڕێگەمان نادات بچینە ناو هۆڵی پەرلەمان، کە بە مافی خۆمانی دەزانین ئامادەی کۆبوونەوەکە بین، چونکە لە لایەن دادگای فیدڕاڵییەوە ناوەکانمان پەسەند کراوە". 

بەمەبەستی بەڕێوەچوونی كۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تا ئێستا (١٥٣) ئەندام گەیشتونەتە ناو هۆڵی پەرلەمان، هاوکات کاندیدی هاوپەیمانی سێ قۆڵی پارتی و سەدر و سوننە لەگەڵ ئەندامانی فراکسیۆنی پارتی گەیشتنە بینای پەرلەمان و بەشێک لە پەرلەمانتارانی سەدریش بە کفنی سپییەوە بەشدارن.


AM:11:20:26/03/2022