لە چەندان شوێنێ پارێزگای سلێمانی خۆپیشاندان و گردبوونەوەیە

‌وێنە.. ئەریشف
لە بەیانی ئەمڕۆوە یەک شەممە کە یەکەم رۆژی دەوامی فەرمانگەکانە لەچەندان شوێنی پارێزگای سلێمانی خۆپیشاندان و مانگرتن دەستیپێکردووە، لە هەندێک شوێن رێگا گشتیەکان گیراون.

خانەنشینان لەبەردەم چەند بانکێک کە مووچەی لێوەردەگرن بەهۆی نەبوونی پارە لە بانکەکاندا دەستیان بەناڕەزایەتی کردووە و شەقامی سالم لە نزیک پردی خەسرەو خاڵ بەهۆی خۆپیشاندانی خانەنشینانەوە داخراوە.

لەناو زانکۆی سلێمانیش فەرمانبەر و مامۆستایانی کۆلیژی کشتوکاڵ بەهۆی وەرنەگرتنی مووچەوە دەستیان بە بایکۆتکردووە.

لە رانیەش فەرمانبەرانی کارەبا بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیانەوە بایکۆتیان راگەیاندووە.

وەزارەتی دارایی هەرێم پێش جەژنی نەورۆز رایگەیاند کە لە چەند رۆژێکدا مووچەی مانگی شوبات دابەشدەکرێت، بەلآم وا شەش رۆژ بەسەر نەورۆزدا تێپەڕیوە، بەلآم زۆرێک لە خانەنشینان و فەرمانگەکانی تری سلێمانی مووچەیان وەرنەگرتووە.  



PM:12:04:27/03/2022