نوێترین ڕێنمایی تایبەت بە گەشتكردن لە فڕۆكەخانە و دەروازە سنوورییەكان بڵاوكرایەوە

حکومەتی هەرێم نوێترین ڕێنمایی تایبەت بە گەشتكردن لە فڕۆكەخانە و دەروازە سنوورییەكان بڵاوكردەوە، بەپێی ڕێنماییەكان گەشتیارانی عێراقی و بیانی لایەنی كەم یەك ژەم لە جۆری ڤاكسینی (Johnson & Johnson) یاخود دوو ژەم لە ڤاكسینەكانی دیكەی وەرگرتبێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەر بە حكومەتی هەرێمی كوردستنان ڕایگەیاند" دەستەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عێراق، لە ئاگادارییەكدا تازەترین ڕێنمای گەشتكردنی بڵاوكردەوە كە تایبەتە بە وەرگرتنی ڤاكسین و پشكنینی و لە ڕێنماییەكەی دەستەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عێراق هاتووە كە گەشتیارانی عێراقی و بیانی ئەوانەی كە تەمەنیان لە سەروو (١٢) ساڵەوە لایەنی كەم یەك ژەم لە جۆری ڤاكسینی (Johnson & Johnson) یاخود دوو ژەم لە ڤاكسینەكانی دیكەی وەرگرتبێت". 

ئەوەشی خستەڕوو، لە (١)ی نیسانەوە لە كاتی ھاتن و چوون پێویستییان بە پشكنینی (PCR) نابێت، بەدەر لەو حاڵەتانە نەبێت كە ناتوانن ڤاكسین وەربگرن بە ڕاپۆرتی سەلمێنراوی پزیشكی لیژنە تایبەتمەندەكان، كە بەڵگەی پشكنینی (PCR)ی بە كەمتر لە (٧٢) كاتژمێر پێش گەشتەكەی پێ بێت.


PM:03:01:27/03/2022