ڤیدیۆ.. شەوی ڕابردوو هێرشکرایە سەر لقی پێنجی پارتی لە بەغدا و بارەگاکەیان سوتێنرا

لەسەر پۆستێکی کەسێک بەناوی (نایف کوردستان)ی کە بە قسەی شیعە مەزهەبەکان سوکایەتی بە مەرجەعیەتی نەجەف کردووە، شەوی ڕابردوو لەبەردەم لقی پێنجی بەغداد لە کەڕادە بەسەدان لایەنگری حەشد ناڕەزایەتییان ئەنجام دا. 

نایف كوردستانی ئەندامی هەڵمەتی ڕێبەر ئەحمەد بۆ بوونی بە سەرۆک کۆماری داهاتووی عێراق شەوی ڕابردوو توییتێكی كردوو رایگەیاند" مەرجەعێکی عەربمان دەوێت کە لە ئەهلی بەیت بێت، نەک مەرجەعی هیندی و فارسی"،  ئەم پەیامەش لایەنگرانی عەلی سیستانی مەرجەعی شیعەی توڕەكرد، چونە بەردەم لقی پێنجی پارتی و ناڕەزایەتییان ئەنجام دا و بارەگاکەیان سوتاند. 

هاوکات پاش توڕه‌بوونی لایه‌نگرانی مه‌رجعییه‌تی شیعه‌کان نایف كوردستانی له‌ تویتێكدا داوای لێبوردنی كرد و وتی" پەڕەکەی هاککراوە ئەو لێی بەرپرس نیە". 

هەر ئەمڕۆش وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کەسێک پەیامێکی بڵاوکردوەتەوە و  "سوكایەتی بە مەرجەعیەت" كردوە، بۆیە فەرمانی دەستگیركردن بۆ ئەو كەسە دەرچووە. 


AM:09:18:28/03/2022