رێوڕەسمی خەڵاتەکانی ئۆسکار بەڕێوەچوو

درەنگانی شەوی ڕابردوو (٩٤)ەمین رێوڕەسمی خەڵاتەکانی ئۆسکار بەڕێوەچوو و باشترین ئەکتەر و باشترین فیلم دیاریکران.

شەوی رابردوو لە لۆس ئەنجلێسی ئەمریکا دەستکرا بە بەڕێوەچوونی (٩٤)ەمین ڕێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار بۆ باشترین ئەکتەری سەرەکی و لاوەکی، باشترین دەرهێنەر، کورتە فیلم، کورتە فیلمی ئەنیمەیشن، فیلمی ئەنیمەیشن، چەند بابەتێکی دیکەی وەکو براوەی ئۆسکاری باشترین بەرهەمی نێودەوڵەتی، باشترین سیناریۆی ئۆریجیناڵ دیاریکران، کە براوەکان ئەمانە بوون:

ویل سمیس وەک باشترین ئەکتەری پیاو دیاریکرا.

جێسیکا چاستەین وەک باشترین ئەکتەری ژن دیاریکرا.

فیلمی سینەمایی کۆدا وەک باشترین فیلمی ساڵ دیاریکرا.

ئەنیمەیشنی ئینکانتۆ وەک باشترین ئەنیمەشنی ساڵ دیاریکرا.

زە ویند شیڵد وایپەر خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی ئەنیمەیشنی پێدرا.

کورتە فیلمی زە کوین ئۆف باسکێتبۆڵ وەک باشترین کورتە فیلمی ساڵ خەڵاتی پێبەخشرا.

ئاریانا دیپۆز وەک باشترین ئەکتەری لاوەکی خەڵاتی پێبەخشرا.

فیلمی بێلفاست وەک خاوەنی باشترین سیناریۆی رەسەن خەڵاتی پێبەخشرا.

بۆ باشترین مەیکئەپیش، زە ئایس ئۆف تامی فای دیاریکرا.

خەڵاتی باشترین دەرهێنەریش درایە جەین کامپیۆن بۆ فیلمی پاوەر ئۆف زە دۆگ.

هەروەها لە میانەی ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکاردا، رووداوێکی چاوەڕوان نەکراو روویدا، لەکاتێکدا ئەکتەری بەناوبانگی کۆمیدی ویڵ سیمیس بۆ دووەم جار خەڵاتی باشترین ئەکتەری وەرگرت، بەڵام ڕێوڕەسمەکەدا کریس رۆک، یەکێک لە پێشکەشکارەکانی رێوڕەسمەکە گاڵتەی بە هاوژینی ویڵ سیمیس کرد کە نەخۆشیێکی دەگمەنی هەیە و قژی هەڵدەوەرێت، لە دوای ئەمە سمیس دێتە سەر ستەیج و زلەیەک لە کریس رۆک دەدات و داوای لێکرد جارێکی دیکە ناوی هاوسەرەکەی نەهێنێت. 


AM:10:19:28/03/2022