لەبارەی دابەشنەکردنى مووچەى بەڕێوەبەرایەتییەکى سلێمانى ڕوونکردنەوە دەدرێت

لەبارەی دابەشنەکردنى مووچە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کارەبای سلێمانى ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" دابەشنەکردنى مووچەى بەڕێوەبەرایەتییەکە بەهۆی هەڵەی نێوان بانکی هەرێم و بانکی تانجەرۆ ڕوویداوە". 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کارەبای سلێمانی لە بڵاوکراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە" پاش بەدواداچوونمان سەبارەت بە دواکەوتنی موچە کەلەلایەن بەڕێوەبەرەوە سەرپەرشتی دەکرا، بۆیان دەرکەوت بەهۆی لێکتێنەگەیشتن و هەڵەکردنی نێوان بانکی هەرێم و بانکی تانجەرۆ ڕوویداوە بێ گەڕاندنەوە و ڕا وەرگرتنی بەڕێوەبەرایەتی". 

ئاماژە بەوەشکراوە، بەپێی زانیاریەکان کە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە پێمان گەشتووە بڕی تەواو تەمویلی ئەم بەڕێوەبەرایەتییە خەرجکراوە، بەڵام لەلایەن بانکی هەرێم ٥٠٪ خەرجکراوە بۆ بانکی تانجەرۆ.  

ئەوەشی خستەڕوو، بە زووترین کات چارەسەری کێشەکە دەکەن و بەپێچەوانەوە بە مافی ڕەوای ئەفسەران و کارمەندان دەزانین هەموو ڕێکارێکی یاسایی بگرینەبەر بۆ بەدەست خستنی ماف و شایستەکانیان.  


PM:12:36:28/03/2022