وێنە.. نوسەرێکی ناسراوی کورد کۆچی دواییکرد

بەیانی ئەمڕۆ (عوسمان حەسەن شاکر) نووسەر و ئەندامی مەکتەبی بیر و هۆشیاری یەکێتی بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٢ (عوسمان حەسەن شاکر) بە نەخۆشی کتوپڕ لە شاری سلێمانی کۆچی دواییکرد، هاوکات بڕیارە تەرمەکەی لە گردی سەیوان بە خاک بسپێردرێت. 

عوسمان حەسەن شاکر نووسەر و وەرگێڕێکی ناسراوی کورد بوو، ناوبراو ئەندامی مەکتەب و لێپرسراوی بەشی هەڵسەنگاندن و چاپەمەنی مەکتەبی گەشەپێدانی بیر و هۆشیاری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بوو. 


PM:12:36:30/03/2022