ئەمشەو لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری دهۆک بەنزینخانەیەک ئاگری گرت و تا ئێستاش ئاگرەکە بەردەوامی هەیە.
ئیبراهیم محەمەد رەشید بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوەی پارێزگای دهۆک رایگەیاند" ئەمشەو بەنزینخانەی دەریای شین لە گەڕەکی ماڵتای شاری دهۆک گڕی گرت، رووداوەکەش زیانی ماددی هەبووە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە".
ئەوەشی خستەڕوو، ئۆتۆمبێلەکانی ئاگرکوژێنەوە دوای گەشتنیان بە شوێنی ڕووداوەکە توانیویان ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن و لێکۆڵینەوەکان لەسەر هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دەستی پێکردووە و تا ئێستا هۆکارەکەی نەزانراوە.