سەرەتای هەفتەی داهاتوو تەرمی پێنج کۆچبەری کورد دەگەڕێندرێنەوە هەرێمى کوردستان

نوێنەری دەزگای لوتکە لە وڵاتی یونان ڕایدەگەیەنێت" دواى زیاتر لە سێ مانگ و نیو بەسەر روداوى ژێرئاوکەوتنى یەختێکى کۆچبەراندا، سەرەتاى هەفتەى داهاتوو تەرمى پێنج کۆچبەرى کورد دەگەڕێنەوە هەرێم". 

شێخ حسێن حەمە ساڵح نوێنەری دەزگای لوتکە لە وڵاتی یونان ڕایگەیاند" دوای زیاتر لە سێ مانگ و نیوو بەسەر ڕووداوی ژێر ئاوکەوتنی یەختێکی کۆچبەران لە٢١-١٢-٢٠٢١ نزیک دوورگەی سانتۆرینی یۆنانی تەرمی پێج کۆچەری کورد بە چەند قۆناغێکی جیا جیا لەلایەن پۆلیسی کەناراوەکانی یۆنان دۆزرانەوە". 

ئەوەشی خستەڕوو، دوای کۆکردنەوەی زانیاری ورد لەسەر بێسەرشوێن بووان و ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی بۆ کەسوکاریان و ڕادەستکردنی بە لایەنە پەیوەندیدارەکان، تا ئیستا تەرمی پێنج کەسیان دۆزراوەتەوە بڕیارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو تەرمەکان بگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان.

زانیاری لەبارەی ئەو کەسانەی تەرمەکانیا دەگەڕێتەوە کورستان:

یەکەم: جێگر ابوبکر برایم  تەمەن بیست و دووساڵ

دووەم: باریز ناسح محمد  تەمەن بیست و دووساڵ

سێیەم: ژاکاو محمد ئەمین تەمەن بیست و سێ ساڵ

چوارەم: سێڤدا فریاد علی تەمەن شەش ساڵ

پێنج: محمد ڕێبوار عبداڵلە تەمەن دوو ساڵ

نوێەری دەزگای لوتکە لە یۆنان وتیشی" تا ئێستا مەلەفی سەرجەم بێسەروشوێنبووانی ئەو ڕووداوە و سەرجەم ڕووداوەکانی ساڵانی ڕابردوو بە کراوەیی ماون بەردەوامین لە بەدواداچوون بەمەبەستی هاوکاری و کار ئاسانی بۆ کەسوکاریان". 


PM:06:24:08/04/2022