هەولێر؛ وردەكاری كوشتنی كوڕێك لەلایەن باوكییەوە


پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت، ئێوارەی ئەمڕۆ گەنجێك لەلایەن باوكییەوە كوژراوە و لێكۆڵینەوەش لە رووداوەكە دەستی پێكردووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە ڕوونكردنەوەیەكدا ڕایگەیاند "ئەمڕۆ كاتژمێر 5:30 خولەكی ئێوارە، پۆلیس ئاگاداركرانەوە بەبوونی ڕووداوێكی كوشتن لە گەڕەكی زاگرۆس، دەستبەجێ تیمێك بەمەبەستی لێكۆڵینەوە گەشتنە شوێنی ڕووداو و دەستیان بەلێكۆڵینەوە كرد".

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، "لە لێكۆڵینەوەكان دەركەوت كەوا كەسێك بەناوی (هەڵكەوت. ك. ب.)، تەمەن (٣١) ساڵ، كوژراوە، دوای بەدواداچوون و كۆكردنەوەی زانیاری دەركەوت كەوا ناوبراو لەلایەن باوكیەوە بەناوی (ك. ب.)، تەمەن (٥٥) ساڵ، لەسەر كێشەیەكی خێزانی كوژراوە، بۆ ئەم مەبەستە پەڕاوی لیكۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە كراوەتەوە بۆ ئەوەی ڕێڕەوی یاسایی بگیرێتە بەر."  



PM:07:58:10/04/2022