یەكێتی ئەوروپا: رووسەكان بونەتە هۆكاری كەمبوونی خۆراك لە ئۆكرانیا


بەرپرسێكی یەكێتی ئەوروپا رایدەگەیەنێت، بەهۆی هێرشی روسیاوە بۆ سەر وڵاتی ئۆكرانیا، ئەو وڵاتە رووبەڕووی كەمی خۆراك بۆتەوە كە رووسەكان لێی بەرپرسن.

جۆزیپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "روسەكان بوونەتە هۆكاری كەمبوونی خۆراك و شارەكانی ئۆكرانیا بۆردومان دەكەن و بوونەتە هۆی برسیكردنی جیهان، ئەوانن كە جیهانەكەمان برسی دەكەن".

ناوبراو ئاماژەی بەوەشداوە "روسەكان بۆمب لە كێڵگەكانی ئۆكرانییەكان دەچێنن، لەكاتێكدا كەشتییە جەنگییەكانی رووسیا دەیان كەشتی گواستنەوەی گەنمی ئۆكرانیایان گەمارۆ داوە".

هەروەها دووپاتیكردەوە، "ئەوان شارەكان بۆردومان دەكەن و كۆگاكانی گەنم و دانەوێڵە لەناو دەبەن و رێگری لە هەناردەكردنی ئەو گەنمە دەكەن".



PM:10:28:11/04/2022